بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا ڕێگری لە هه‌ده‌په دەكرێت
ئاكپارتی و مه‌هه‌په رێككه‌وتنی كۆمارییان راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش، ئه‌گه‌ر مه‌هه‌په خوار 10%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت و نه‌توانێ به‌ربه‌ست بشكێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاكپارتیدا هاوپه‌یمانی به‌ستووه، دەتوانێ وه‌كو پارت بچێته‌وە په‌رله‌مانی توركیا.
هه‌روه‌ها جه‌هه‌په و پارتی باش به هه‌مان شێوه رێككه‌وتنیان كردووه تا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا، به یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی باشه تا وه‌ك پارت بچێته په‌رله‌مانه‌وه، چونكه ئه‌ویش مه‌ترسی هه‌یه نه‌توانێ 10%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت.
تا ئێستە هیچ پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئاماده نییه له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌دا هاوپه‌یمانی دروست بكات، بۆیه هه‌ده‌په‌یان به ته‌نیا جێهێشتووه و ناچاریان كردووه تەنها پشت به خۆی ببه‌ستێت.
ئه‌گه‌رچی زۆرێك له ده‌زگاكانی راپرسی ئاماژه‌یان داوه كه هه‌ده‌په نزیك 10%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ی رووی له باكوور كردووه، به‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار خێزان به‌هۆی ئاواره‌بوونیانەوە ناتوانن ده‌نگ بده‌ن، مه‌ترسی هه‌یه هه‌ده‌په بخرێته ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه و لاواز بكرێت.
رۆژنامه‌ی (پۆسته)ـی توركی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په نه‌چێته په‌رله‌مانه‌وه، جه‌هه‌په رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت له نه‌چوونی هه‌ده‌په بۆ په‌رله‌مان، چونكه ده‌یتوانی بیخاته ناو هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه‌ی خۆی، بۆ ئەوەی رێگری له‌و ناعه‌دالییه‌ته بكات كە به‌رامبه‌ر هه‌ده‌په ده‌كرێت.
bas news-
