ئافره‌تان: بۆ به‌ده‌ستهێنانى زیاترى مافه‌كانمان ده‌نگ بە پارتی دەدەین
جه‌میله محه‌مه‌د، دانیشتووى قه‌زاى ئاكرێ، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتى: "وه‌كو ئافره‌تانى كوردستان گرنگه پێكه‌وه ڕوو له سندووقه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ین و ڕۆژى 12 ئایار ده‌نگ به لیستى 184ی پارتى بده‌ین، چونكه ئه‌و لیسته كوردستانى پاراست، به‌رگرى له مافى ئافره‌ت و تاك تاكى كورد و خاكى كوردستان ده‌كات، ئه‌و لیسته‌یه هه‌زاران شه‌هید و بریندارى داوه له پێناو پاراستنى خاكى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كان."
جه‌میله گوتیشى: "پێویسته وه‌كو ئافره‌ت ڕۆڵى خۆمان ببینین وه‌كو هه‌ر تاكێكى كوردستان و بگره زیاتریش، چونكه ئافره‌ت دایكى نیوه‌ى كۆمه‌ڵه و ده‌بێت هانى ماڵ و خزم و كه‌س و كاریشى بدات له ڕۆژى ده‌نگدان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ى بۆ هه‌موو جیهان بسه‌لمێنین كورد هه‌میشه زیندووه و خاكى كوردستانیش ده‌پارێزێ له ڕێگه‌ى لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانەوە كه لیستى سه‌رۆك بارزانییه، ئه‌و سه‌رۆكه‌ى لە ته‌واوى ته‌مه‌نى خۆىدا له پێناو گه‌لى كوردستان تێکۆشاوە .
به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیی یه‌كێتیى ئافره‌تان، ناسك سه‌عید، له شارى سلێمانییه‌وه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌كو یه‌كێتیى ئافره‌تان نه‌ك ته‌نیا ده‌نگ به لیستى 184ی پارتى ده‌ده‌ین، بگره به‌رنامه‌شمان داناوه بۆ هاندان و به‌شداریكردنى زیاترى ئافره‌تان بۆ سه‌رخستنى لیستى 184ى پارتى، ئافره‌ت و خه‌ڵكى بێلایه‌نیش قه‌ناعه‌تیان لا دروست بووه له‌به‌ر به‌رنامه‌ى پارتى، چونكه نه‌ته‌وه‌ییه، ڕیفراندۆمیش یه‌كێك بوو له‌و هۆكارانه‌ى یه‌كلا بووه‌وه بۆ هه‌موو كوردستانیان و به‌تایبه‌تیش بۆ ئافره‌تان، هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆكى پارتیشمان كاتێك گوتى، به هیچ جۆرێك ڕێگا ناده‌ین به ناوزڕاندنى ئافره‌تان له پرۆسه‌ى سیاسى، ئه‌مه‌ش بووه هاندانێكى باشتر بۆ ئافره‌تان تا له‌گه‌ڵ پارتى بن."
ئه‌میره گۆران، به‌رپرسى سه‌نته‌رى شازاده‌ى ئافره‌تانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، له‌باره‌ى گرنگیى ده‌نگدان به لیستى 184ی پارتى بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتى: "ئافره‌تانى كوردستان ده‌بێ پێشه‌نگ بن له ده‌نگدان به لیستى 184ی پارتى، چونكه مافه‌كانمان ده‌پارێزێت و له داهاتووشدا داكۆكیكه‌رى سه‌رسه‌ختى مافه‌كانمان ده‌بێت، تا چه‌ندیش پارتى به‌هێز بێت، زیاتر ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانمان پارێزراو ده‌بێت و ده‌ستكه‌وتمان زیاتریش ده‌بێت."
په‌خشان عه‌لى، له شارى ڕانییه‌وه، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌كو ئافره‌تێك ده‌نگ به كاندیدى بوێر ده‌ده‌م بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م كار بكات، پارتیش هه‌میشه پێشه‌نگ بووه و بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كان كار ده‌كات و به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه و بوارى بۆ ئافره‌تان ڕه‌خساندووه له هه‌موو شوێنێك، بگره له په‌رله‌مان و حكوومه‌تیشدا، بۆیه ده‌بینم لیستى پارتى لیستى نه‌ته‌وه‌ییه و بۆ نه‌ته‌وه هه‌وڵى داوه نه‌ك ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌سكى حزبى، میلله‌تى كوردیش شانازى به‌و حزبه نهتهوهییهوە ده‌كات."
kdp-
