هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نرخى نه‌وتى به‌رز كرده‌وه
بینیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، ڕای گه‌یاند: "ته‌ل ئه‌بیب زانیارى دروستى هه‌یه، كه تاران كار له‌سه‌ر به‌رنامه نهێنییه‌كه‌ى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات و زانیارییه‌كانیشمان به واشنتۆن داوه".
دوابه‌دواى ئه‌و لێدوانه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند: "به‌وردى تاوتوێی ئه‌و زانیارییانه ده‌كه‌ین، كه "نه‌تانیاهۆ" له‌باره‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران پێی‌داوین".
دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو، نرخى گرێبه‌سته دواخراوه‌كانى نه‌وتى خاوی برینت كه له مانگى ته‌مووز ڕاده‌ست ده‌كرێت، به‌ڕێژه‌ى 0.23% كه ده‌كاته 17 سه‌نت بۆ 74.86 دۆلارى ئه‌مریكی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌رز بووه‌وه.
هه‌روه‌ها گرێبه‌ستى خاوى ئه‌مریكی “نایمكس” كه له حوزیران ڕاده‌ست ده‌كرێت، به‌ڕێژه‌ى 0.26% كه ده‌كاته 26 سه‌نت بۆ 68.75 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، به‌رز بووه‌وه.
باس‌نیوز
