خزمەکانی جبووری: ڕێگە نادەین بێتەوە شارەبان
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شارۆچكه‌ی شاره‌بانی سه‌ر به پارێزگای دیاله، بۆ (باس‌نیوز) ئاشكرای كرد، هۆزی جبوور له شارۆچكه‌ی شاره‌بان به سه‌لیم جبووری، سه‌رۆك په‌رله‌مانیان راگه‌یاندووه بۆ پرسی بانگه‌شه روو نه‌كاته‌وه شارۆچكه‌ی شاره‌بان".
ئه‌و سه‌رچاوه گوتیشی: "رێگه‌خۆشكردن بۆ به یاساییكردنی هێزی میلشیا شیعه‌كان كه سه‌ركوتكه‌ری سوننه و كورده، یه‌كێكه له خاڵه لاوازه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی شاره‌بان".
عیماد جه‌لیل، كاندیدی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له سنووری پارێزگای دیاله، به راگه‌یاند: به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، كه رۆڵی داكۆكیكارانه‌ی نه‌بینی له سوننە‌كانی دیاله، سوننه‌كانی پارێزگاكه و هۆز و خزمانی خۆی پشتیان له سه‌لیم جبووری كردووه".
گوتیشی: "ئامۆزا و خزمه‌كانی سه‌لیم جبووری، له‌گه‌ڵ مامه‌كانی به زاره‌كی به منیان گوتووه هیچ رۆڵێكی نه‌بووه له خزمه‌تكردنی ناوچه‌كانی دیاله و ئاوڕی له زێدی له‌دایكبوونی خۆی (شاره‌بان) نه‌داوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو سته‌مەی له سوننه‌كان كراوه، له په‌رله‌مان رۆڵی ئه‌وتۆی نه‌بووه، بۆیه رێگه‌ی پێ نادەن بێته‌وه له شاره‌بان بانگه‌شه بكات".
ئه‌و كاندیه‌ی پارتی باسی له‌وه كرد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌نیاز بووه ئه‌مڕۆ بێته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی شاره‌بان، بەلام رێگه‌یان پێ نه‌داوه.
باس‌نیوز
