شاره‌زایه‌كی پترۆڵ: ڕۆسنه‌فت، بەغدا، تاران و ئانکارا له ده‌وری هه‌ولێر كۆ ده‌كاته‌وه
عێراق، ساڵانە پێویستی بە نزیکەی ١٧ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی هەیە، تەنیا بۆ کارەبا نزیکەی ٣ ملیار مەتر سێجای دەوێ. توركیایش لانی کەم ساڵانە پێویستی بە ٤٨ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی هەیە و، تا ساڵی ٢٠٣٠ پێویستی بە ٨١ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی دەبێت. تورکیا بە هۆی قەیرانی سیاسی و ئابوورییەكهیهوە بە تەواوی چاوی بڕیوەتە گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان. ئەگەرچی ئێران خاوەنی گازی سروشتیی خۆیەتی، بەڵام دەیەوێ بە هەرجۆرێک بێت، گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان له ڕێگه‌ی خاكه‌كه‌یه‌وه هەناردە بکرێ، ئه‌و وڵاته مه‌به‌ستیه‌تی خۆی ببێتە خاوەنی هەناردەی گازی سروشتی بۆ ناوەندەکانی دیکەی جیهان.
ئابووریناس كاوه عه‌بدولعه‌زیز، کە ماستەری لە زانستی ئابووری و پترۆڵدا هەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "چه‌كێكى به‌هێز كه به ده‌ستى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌یه كه گازى سروشتییه''، هەرێم خاوه‌نى 45 ملیار مەتر یه‌ده‌گی پترۆڵە و 3 ترلیۆن مه‌تری چوارگۆشه گازی هەیە و به باوه‌ڕی ئه‌م ئابووریناسه، ئه‌م خاوه‌ندارێتییه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره تا ئانکارا و تاران و بەغدا بەرەو هەولێر بگەڕێنەوە و ده‌ڵێ، ''ئابووریى جیهان له گه‌شه‌سه‌ندندایه، وڵاته زلهێزه‌كان ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییان خۆش بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه پترۆڵ و گازیان هه‌یه و هه‌رێمى كوردستانیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌یه.''
توركیا ساڵانە پێویستی بە ٤٨ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی هەیە و له ڕووسیاى وه‌رده‌گرێت، وه‌ك كاوه عه‌بدولعه‌زیز ده‌ڵێ، بۆ توركیا باشتره و تێچوویشی كه‌متره ئەگەر له هه‌رێمى كوردستانی وه‌ربگرێت. به‌غدایش ساڵانە ١٧ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی هەیە و پێویستی به برێكى زۆر گازى سروشتى هه‌یه. ئێرانیش ده‌یه‌وێت خۆى ببێته ناوه‌ندێكى به‌هێز بۆ هه‌نارده‌كردنى گازى سروشتى، بۆیه ده‌یه‌وێت گازى هه‌رێم به ڕێگاى ئەواندا هه‌نارده بکرێت.
کۆمپانیای ڕۆسنەفت، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری نەوت و گازی ڕووسیایە، ساڵی ١٩٩٣ لە لایەن حكوومەتی ڕووسیاوە دامەزراوه و لە بواری دۆزینەوە و دەرهێنان و پاڵاوتنی نەوت و گازدا چالاكیی هەیە. بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە لە ڕووسیا پێی دەگوترێ وەزیری دووەمی دەرەوەی ڕووسیا. ئەم کۆمپانیایە ئێستا لە هەرێمی کوردستان پەرە بە فراوانکردنی زیاتری کارەکانی دەدات.
کاوە عەبدولعەزیز لەبارەی ڕۆسنەفتەوە دەڵێ، ''كۆمپانیاى ڕۆسنه‌فت ئه‌مڕۆ له بوارى وه‌به‌رهێنانى پترۆڵ له هه‌رێمى كوردستاندا كێبڕكێ لەگەڵ گهورهكۆمپانیاكانى تر‌ى ڕۆژئاوا و ئه‌مەریكا و ئه‌وروپادا ده‌كات، بۆ ئەوەی ڕووسیا گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵ نه‌كات، ده‌بینین ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه جێپێى خۆى له هه‌رێمى كوردستاندا كردووەتەوە، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تى ژیرانە و سه‌ركه‌وتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه توانى ئه‌و كۆمپانیایه ڕابكێشێت."
ئەو ئابووریناسە باوەڕیشی وایە، ئه‌گه‌ر كوردستان ئارام بێت، ئه‌وا پلانى ڕۆسنه‌فت له كۆتاییی ساڵى 2019دا جێبه‌جێ ده‌كرێ، ''پێشبینى ده‌كه‌م هه‌رێمى كوردستان جارێكى تر به ئابوورییه‌كى به‌هێزه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، چونكه بۆ هه‌موو لایه‌ك دیار بوو ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان لاواز بوو، نه‌وت ڕاده‌ستى ئێران ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هێز بێت، وڵاتانى زلهێز ده‌توانن گوشار بخه‌نه سه‌ر تاران و به‌غدا و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌غدا ملكه‌چى بڕیاره‌كانى كوردستان بێت و به‌رژه‌وه‌ندیى كوردستانیش ده‌پارێزرێ، ئه‌مه له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر دیار دەکەوێت."
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ڕۆڵی ڕۆسنەفت چی بووە و لە داهاتوویشدا ڕۆڵی لە هەرێمی کوردستان چی دەبێت، عەبدولعەزیز به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ڕۆسنه‌فت باڵانسى له به‌رژه‌وه‌ندیى كوردستان ڕاگرتووە، ئه‌وه‌ى ڕۆسنه‌فت بۆ هه‌رێمى كوردستانى كرد سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى سوودى ئابوورى هه‌یه كه له ماوه‌ى ساڵانى داهاتوودا سووده‌كانى زیاتر ده‌بینین، له ڕێككه‌وتنه‌كەدا پرۆتۆكۆلى سێقۆڵیى ستراتیژى هه‌یه، ئه‌گه‌ر توركیا ڕێگا به ڕۆسنه‌فت نه‌دا، ئه‌وا ڕووسیا گوشار ده‌خاته سه‌ر ئانكارا، هه‌روه‌ك له كاتى دانهخستنى سنووریش بینیمان. هه‌ڵبه‌ته توركیاش ده‌بینێت سوودى ئابووریى خۆى تێدایه و ناچاره نه‌بێته ئاسته‌نگ، له لایه‌كى تریشەوە توركیا ده‌بینێت عێراق ده‌یه‌وێت نه‌وتى كه‌ركووك و مووسڵ به ڕێگاى ئێران‌دا ڕاكێشێت، له‌و هاوكێشه‌یه‌ش توركیا زه‌ره‌ر و زیانێكى گه‌وره ده‌كات، بۆیه توركیا بۆ ڕۆسنه‌فت و هه‌رێمى كوردستان ته‌نازول ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئێران سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ و ئه‌و قازانجه‌ى له ده‌ست نه‌چێت، بۆیه پیشبینى ده‌كه‌ین له ماوه‌ى داهاتوودا توركیا زیاتر ئاسانكارى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و تێچووى گواستنه‌وه‌ش له‌وانه‌یه كه‌متر بكات، له قۆناغى داهاتوودا توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێم، ده‌ریشكه‌وت كه حكوومه‌تى هه‌رێم زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو له‌و گرێبه‌سته‌دا، چونكه ڕۆسنه‌فت كاریگه‌رى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى مۆسكۆ هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سوودێكى زۆرى ئابووریمان له ڕۆسنه‌فت وه‌رگرتووه، سوودێكى سیاسیی باشیشمان پێ گەیشتووە."
kdp-
