ھێمن ھەورامی: کوردانی تاراوگە سەلماندوویانە کە دەنگیان بۆ بەرگرییە لە کوردستان
ڕۆژی ٢٩ی ٤ی ٢٠١٨ لە شاری ئەلمیرەی هۆڵەندا، کۆڕێکی سیاسیی فراوان بۆ ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنەكان لە دەرەوەی وڵات. بە ئامادەبوونی ستافی ناوچە و سەرجەم ڕێكخراوەكانی ھۆڵەندا و هەڤاڵانی پارتی لەھۆڵەندا ڕێكخرا بوو.
ھەورامی سڵاوی سەركردایەتیی پارتی بە كادیر و لایەنگرانی پارتی و كوردانی تاراوگە گەیاند و ئاماژەیشی بەو بوێرییە كرد كە كوردانی تاراوگە لە ھەڵبژاردنی ڕابردوودا سەلماندیان، دەنگی كوردانی دوورەوڵات بۆ بەرگریكردن بووە لە نیشتمان، كە پارتی سەریڕمییەتی. ھەورامی ئەو ڕێنمایی و ڕاسپاردانەی كە سەركردایەتیی پارتی بۆ ھەڵبژاردنەكان ھەیەتی، گەیاندییە كوردانی ھۆڵەندا.
سەرپەرشتیارەكەی پارتی لە ئەورووپا ئەوەیشی گوت، ئەو ڕاستییانەی لە زاری سەركردەكانی پارتییەوە دەگوترێن، ڕاستییەكی ئازاربەخشە، ھەر لایەن و كەسێك پێی ھەڵبچێت، ئەوا خاوەندارەتی لە خیانەتەكان یەكلا دەكەنەوە و گومان لای ھاووڵاتی ناھێڵێت. لەخستنە ڕووی ئەم بابەتانە بۆ گەلی كورد، تەنیا مەبەستمانە ئەو مێژووەی دروستی دەكەین خیانەتی دیكەی تێ نەكەوێت و گەل نوێنەری ڕاستەقینەی خۆی بنێرێتە بەغدا. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ھەورامی ئەم ھەڵبژاردنەی وەك وانەیەك بۆ كوردایەتی وەسف كرد و پێی وابوو ئەمە دوا پێوانەیە كە كورد لە عێراقدا پێی دەپێورێت.
kdp-
