گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی هاتە دەنگ
سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە 30/4/2018، ماوەی ڕێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی کۆتایی دێت کە بڕیار بوو هەر دوو ساڵ لای حزبێکیان بیت، بەڵام بەرپرسانی گۆڕان پێداگری لەوە دەکەن کە پۆستەکە ڕادەستی یەکێتی بکەنەوە.
لە بەرامبەردا سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی ڕايگەیاند: ”ئێمە ڕێککەوتنێکمان کردووە و پێوەی پابەندین، ئەگەر وەریشی نەگرینەوە، یەکێتی خۆی وەریناگرێ نەک لەبەر ئەوەی گۆڕان نایداتەوە“
لەبارەی داواکارییەکەی یەکێتی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە و وەڵامنەدانەوەیان لەلایەن گۆڕانەوە، سەعدی پیرە گوتي: ”ئاگام لەوە نییە، چونکە ئەوە ئیشی سلێمانییە“.
باسنيوز
