داواكاری گشتی لەسەر سوكایەتی بە ئافرەتە كاندیدەكان دێتە دەنگ

 داواكاری گشتی لەسەر سوكایەتی بە ئافرەتە كاندیدەكان دێتە دەنگ
لەبەرامبەر ئەو سوكایەتییەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن بە ئافرەتە كاندیدەكان دەكرێت سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت هەر کەسێک گرتەی ڤیدیۆیی ساختە دروستبکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنە بەر.

سەرۆكایەتی داواکاری گشتی لە بەیاننامەیەکدا كە ئەمرۆ 30ی نیسان دەرچووە ، ئەوەی تێدا خراوەتەڕوو، "لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا لە تەواوی لیستەکان بەشداری کارای ئافرەتان هەیە وەکو کاندید، ئێستا لە عێراق و کوردستان هەڵمەتێکی سوکایەتیکردن و ناوزڕاندن بە کاندیدان بەتایبەت کاندیدە ئافرەتەکان و ژنەكان بەرێوە دەەچێت''.

روونیشی كردووتەوە، "لێرە و لەوێ لە هەندێک سایت و دەزگای ڕاگەیاندن و پەیجە كۆمەڵایەتیەكان گرتەی ڤیدیۆیی دروستکراو و ساختە لەسەر ئافرەتە کاندیدەکان بڵاودەکرێتەوە کە هەموو ئەمانە سوکایەتیکردنە بە ئافرەتانی کورد".

داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئەم جۆرە کارانە پێشێلکاری مافی مرۆڤە بێ جیاوازی هیچ ڕەنگ و ئایدیایەکی سیاسی.

ئەوەش ئاشکراکراوە، ڕێکاری یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک کە ئەم کردەوە تاوانییە ئەنجام دەدات.

داواكاری گشتی جەختیش لەوە دەكاتەوە، كە بەپێی چەندین ماددەی یاسای داواكاری رێكاری یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر ئەو كەسانەی ئەو كارانە دەكەن.










باسنیوز
Top