کاندیدێکی هەڵبژاردن: پارتی خاوەندارێتیی دۆزی گەلی كورد دەكات
رێبوار هادی نامق، كاندیدی ژمارە 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای هەولێر، رايگیاند: "لیستی 184 تاكە هێزە بتوانێت نوێنەرایەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و دۆزە رەواكەی گەلی كورد بكات".
جەخت لەوەش دەكاتەوە: "خولەكانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شایەتی ئەو راستییەن و بە پێچەوانەی لایەنەكانی دیكە كە بۆ دەسكەوت دژایەتیی زۆری كوردیان كردووە، تاكە پەرلەمانتارێكی پارتی لە هێڵی نیشتمانی لای نەداوە".
ئەو كاندیدەی پارتی دیموكاراتی كوردستان، بۆ پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەش دەكاتەوە كە پاڵوراوەكانی ئێستاش کە بچنە بەغدا لەسەر ئەو رێیە بەردەوام دەبن، و پەیامی ئێمە پەیامی دیموكراتی و خەباتە بۆ بەدیهێنانی ئازادی و مافە نەتەوەییەكان، بە پشتبەستن بە ئەزموونە میژووییەكە".
باسنيوز
