مەیادە محەمەد: چەند قەوارەیەك دژی هەرێمی كوردستان گوتاری عێراقچییەتی بەكار دەهێنن
مەیادە محەمەد، كاندیدی ژمارە ژمارە 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای هەولێر رايگەیاند: "لە قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردندا لیستە نوێیەكان و ئەوانەی ئارەزوویان لێیە بە ئۆپۆزسیۆن ناویان بهێنرێ، لەدژی هەرێمی كوردستان گوتاری عێڕاقچییانە درێژە پێ دەدەن.
ئەو کاندیدەی پارتی گوتیشی: "ئەو لایەنانە بە بەكارهێنانەوەی هەمان زمان و عەقڵیەتی نوێنەرەكانی ئێستایان لە بەغدا كار دەكەن كە بەشێكیان بڕیاریان داووە نەگەڕێنەوە كوردستان، مەگەر بۆ كۆتاییهێنان بێت بە سیستەمی فیدڕاڵی و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان كە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێتە ئامانجی لایەنە شۆڤینییە عەرەبەکان".
پاڵوراوی ژمارە 4ی پارتی دەڵێت: "با كۆتایی بەو جۆرە گوتارە بهێنرێت و رای دەگەیەنێت ئەو جۆرە ململانێیەی كە ئێستا هەیە، خەریكە دەسكەوتە نەتەوەییەكان لەبار ببات، بۆیە پێویستە سەركردایەتیی سیاسی كوردستان لە دەرەوەی ئەو گوتارە، كار بۆ ئامانجە نەتەوەییەكان بكات".
مەیادە محەمەد، داوای یەكگوتاری لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا دەكات و جەختیش دەكاتەوە كە لە چوار ساڵی داهاتوودا كاری زۆریان دەبێت كە لەپێناو پاراستن و برەودان بە دەسكەوتە نیشتیمانییەكانی كوردستاندا بیكەن".
باسنيوز
