سبەی سێشەممە 2018-5-1 لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەت لە پەیامێکدا دەڵێت: "بەبۆنەی جەژنی جیهانی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەین، هەمیشە دووپاتی دەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی تەواوی هەموو ماف و شایستەكانی ئەم چینە ماندوونەناسەیە و پشتگیرییان لێدەكات".
دزەیی روونیکردووەتەوە کە بەپێی یاسای پشووكان لە پەرلەمانی كوردستان، سبەی سێشەممە 2018-5-1 لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە هەردوو وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا نەبێت كە بەهۆی ئەزموونەكانەوە رێنمایی تایبەت بە خۆیان هەیە.
رووداو
