ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرز بووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرز بووەوە



ئەمڕۆ هەینی نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە و لە سەرووی ٧٤ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە كرا.


دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤.٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و ئەمرۆش بە ٧٤.٦٦ەوە دەستی پێکرد و لە کاتژمێر ٩:٤٥ بە ٧٤.٤٤ مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بە ٦٧.٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.


هەروەها راگەیەنراوە كە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ئەمریكا لە میانی هەفتەی رابردوودا بەرز بووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆکاری دابەزینی نەوتی تێكساس.

بڕیارە لە ١٢ی مانگی داهاتوودا ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەبارەی سزادانی ئێران بدات و ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت دەبێت.
bas news-
Top