پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا: کاتی ئەوەیە پاداشتی لیستی ١٨٤ بدەینەوە
لە كارنامەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ چوارەم خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، جەخت كراوەتەوە لەوەی پاراستنی سیستمی كۆماریی ئیتیحادیی دیموكراتیی فرەیی و دامەزراندنی دەوڵەتێكی مەدەنیی موئەسسەساتی بەرمەبنای شەراكەت و هاوڵاتیبوونی یەكسان، عێراق وڵاتی فرەنەتەوە و ئایین و ئایینزای جیاوازە، دەبێ ڕێز لە جیاوازییەكان بگیرێت و ئازادییان بۆ فەراهەم بكرێت و ئەو جیاوازیانە ببنە خاڵی بەهێزی وڵاتەكە و، ئیرهاب و گوشاری كە بە مەبەست دروست دەكرێت بە ئامانجی كۆچپێكردن بۆ گۆڕینی دیموگرافیا كۆتایی پێ بێت.
تێکڕای ئەوانەی لە نێو ئەو ڕاپۆرتەدا وەک پێکهاتەی دەشتی نەینەوا قسەیان کرد، گوتیان کە کاتی ئەوەیە ئێستا پاداشتی لیستی ١٨٤ بدەینەوە و دەنگ بە پارتی بدەین، هەروەک زەنوون خدر، كە خەڵكی باشیكە و ئاوارەی سۆران بووە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: لیستی 184، لیستی شەهیدان و داستانی پردێ و سحێلا و لەناوبردنی داعشە و داكۆكیكردنە لە مافی پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی، بۆیە داواكارین لە پێكهاتەكان ڕۆژی هەڵبژاردن ڕوو بكەنە سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن، چونكە تاكە لیست كە بتوانێت ماددەی 140 جێبەجێ بكات و ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە سەر كوردستان لیستی 184ی پارتییە.
سالم مەحموود، كوردێكی شەبەكە لە دەشتی نەینەوا ئاوارەی سنووری ڕواندز بووە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: پارتی بۆ گەڕانەوەی ناوچەكانی ئێمە ڕیفراندۆمی ئەنجام دا، هەروەها هیچ كاتێك سازشی لەسەر بستێك خاكی كوردستان نەكردووە و بەردەوام پشتگیری لە پێكهاتەكان كردووە و بەدەم داواكاریی ئێمەوە هاتووە، بۆیە ڕۆژی هەڵبژاردن دەنگی پێ دەدەین.
مزگین سالم، خەڵكی دەشتی نەینەوایە كە لە كاولۆكا لە ڕواندز دەژی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: "نەك تەنیا خەڵكی دەشتی نەینەوا، بەڵكو داوا لە هەموو پێكهاتەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكەم ڕۆژی دەنگدان ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بە پارتی بدەن، چونكە ئەگەر بمانەوێت ژیانمان خۆش بێت و بگەڕێینەوە سەر هەرێمی كوردستان، دەبێ دەنگ بە پارتی بدەین، چونكە تاكە لیستە كە بتوانێت بەرگری لە پێكهاتەكان بكات و لە دەستی حكوومەتی عێراق بمانپارێزێت."
وەحیدە سەرگیز، لە پێكهاتەی كریستیانەكان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دركاندی: تاكە لیست كە بە درێژاییی مێژوو خزمەتی پێكهاتەكانی كردووە و پەرلەمانتارەكانیشی تاكە پەرلەمانتار بوونە كە لە بەغدا بەرگری لە مافی كورد و پێكهاتەكان بكەن، پارتی دیموكراتی كوردستانە، بۆیە ڕۆژی هەڵبژاردن دەنگی پێ دەدەین و داوا لە هەموو دەنگدەرانی ناوچە كوردستانییەكان دەكەم دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن.
kdp-
