هه‌ده‌په بە مەرج پشتگیری لە كاندیدی ئۆپۆزسیۆنی توركیا دەكات
به‌گوێره‌ی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، هه‌ر پارتێكی سیاسی كاندیدی هه‌بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی، پێویسته هه‌ر ئه‌و رۆژه كه‌سێكیش دیاری بكات وه‌كو جێگری خۆی. واته ئه‌گه‌ر ئاكپارتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بكاته كاندیدی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، پێویسته ئه‌ردۆغان كه‌سێك دیاری بكات بۆ جێگری سه‌رۆك كۆمار، ئه‌گه‌ر ده‌رچوو هه‌ر ده‌بێت ئه‌و كه‌سه جێگری سه‌رۆك كۆمار بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ده‌په ده‌یه‌وێت له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردندا، چونكه ئه‌گه‌ری زۆره له گه‌ڕی یه‌كه‌م هیچ كاندیدێك نه‌توانێت 50+1 به ده‌ست بهێنێت، به مه‌رج پشتگیری له كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بكات. مه‌رجی هه‌ده‌په‌ش دیاریكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌وانه وه‌كو جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا.
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له گه‌ڕی دووه‌مدا ئۆپۆزسیۆن كه‌سێكی كاندید كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، هه‌ده‌په به‌و مه‌رجه ده‌نگی پێ ده‌دات كه جێگری سه‌رۆك كۆمار هه‌ده‌په بێت.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتیش ئاكپارتی، داوا له هه‌ده‌په بكات ده‌نگ به ئه‌ردۆغان بده‌ن، به هه‌مان شێوه ده‌توانێت ئه‌و مه‌رجه بۆ ئه‌وانیش دابنێت و جێگری سهركۆمار له خۆیان بێت.
باسنيوز
