پاڵێوراوێكی پارتی: هاووڵاتیان دەنگ بە پارێزەری مافە نیشتمانی و نەتەوەییەكانیان دەدەن
ئاورنگ عەلی، كاندیدی ژمارە 27ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ كورد زۆر گرنگە، چەند ژمارەی نوێنەرەكانی كورد زیاتر بن، دەستەبەركردنی مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێم لە بەغدا زیاتر دەبن".
ئەو پاڵێوراوەی پارتی باسی لەوەش کرد: "هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی نوێنەرەكانیانەوە مافەكانیان لە عێراق پارێزراو دەبێت، بۆیە دەنگدان ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەییە، ئەوەی كە خۆی بە ئیماندار و نیشتیمانپەروەر دەزانێت، هەر كەسێك خۆی بە هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان دەزانێت، پێویستە بچێتە سەر سندووقەكانی دەنگدان".
ئاورنگ جەختی لەوە کردەوە: "ئامانجەكانی كارنامەی پارتی دیموكرای كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكان زۆر گرنگن، كە خۆیان لە بەدەستهێنان و پاراستنی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا دەبیننەوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ زامنكردنی زیاتری مافەكانیان دەنگ بە لیستی 184 بدەن".
ئەو پاڵێوراوە جەخت دەكاتەوە: "پارتی دیموكراتی كوردستان، لیستی سەربەخۆیی، بەرژەوەندییەكانی میللەتی كورد، لیستی داستانەكانی پردێ و سحێلایە و هەموان دەزانن كە لیستی پارتی تاكە لیستە كە مافەكانی كوردی پاراستووە، بۆیە دڵنیان هاووڵاتیان لەكاتی دەنگداندا ئەمانەیان لەبیر ناچێت و دەزانن دەنەگ بە كێ دەدەن".
باسنيوز
