"بەغدا لە کەرکووک پلانی دروستكردنی قوتابخانەی عەرەبی لە گەڕەكە كوردنشینەكان هەیە"
شێرزاد رەشید، بەرپرسی بەشی خوێندنی كوردی لە كەركووك، لە لێدوانێكدا ڕای گەیاند: "لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە ژمارەیەكی زۆر مامۆستا كەركووكیان بەجێ هێشتووە و تاكوو ئێستا زیاتر لە (800) مامۆستا نەگەڕاونەتەوە، ئەمە جگەلەوەی نزیكەی (5) هەزار قوتابی چوونەتە شارەكانی دیكەی هەرێم".
گوتیشی: " بەغدا بەهۆی باڵادەستییەوە بەنیازە قوتابخانەی عەرەبی لە گەڕەكە كوردنشینەكان بكاتەوە و پرۆگرامی خوێندنی كوردیش بگۆڕێت، لەبری ئەوە پرۆگرامی خوێندنی عەرەبی دەهێنرێتە شارەكە".
بەرپرسی بەشی خوێندنی كوردی لە كەركووك باسی لەوەش کرد ئەوان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وتوێژ دان و لەسەر ئەو پرسانەش وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەكەنەوە.
باسنیوز
