هێمن هه‌ورامی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ر و ڕێكخستنه‌كانی پارتی له‌ ئه‌ورووپا كۆده‌بێته‌وه‌

هێمن هه‌ورامی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ر و ڕێكخستنه‌كانی پارتی له‌ ئه‌ورووپا كۆده‌بێته‌وه‌
ارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌ چڕیی ده‌ستی به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌ و به‌پێی گوته‌ی چاودێرانیش بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ پێشبینی ده‌كرێت پارتی زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ڕه‌وه‌ندی كوردی بۆ خۆی به‌رێت.



ئەمڕۆ شەممە (28-4-2018) نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ئێستا وەک سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بانگه‌شه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دیاریکراوە، بڵاو کردووەتەوە كه‌ "تۆكمه‌كردنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه‌، هەروەها بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پارتی لە ئەورووپا تا دێت فراوانتر دەبێت".



هەر بە پێی نووسراوەکە، هێمن هەورامی، چەندین کۆبوونەوەی حزبی و جەماوەری لە دانیمارک، کۆپنهاگن، سوید، مالمۆ و یۆتۆبۆری، ئەنجام داوە، هەروەها بە پێی ئەو ستراتیژییەتەی کە پارتی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەی پەرلەمانی عێراق هەیەتی، بە کۆمەڵێک ڕێنمایی و ئاراستەکردنی حزبی لە ئەڵمانیاوە دەستی بە کۆبوونەوە و دووبارە ڕێکخستنەوەی ڕێکخستنەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنەکان کردووە.



نووسینگەی راگەیاندنی هێمن هەورامی، ڕوونیشی کردووەتەوە، کە لە کۆبوونەوەکاندا چەند خاڵێکی سەرەکی کە بەشێکن لە بەرنامەی کاری پارتی بۆ سیاسەتی لەگەڵ بەغدا، بە وردی باسی لێ کردووە و کادیرانی پارتی لێ ئاگادار کردووەتەوە، کە پێویستە ڕەچاوی ئەو ڕێنمایانە بکەن.

جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”ئەو سەدایەی پارتی پەیامەکانی پێ دەگەیەنێت، جیاوازە لە لایەنەکانی دیکە، چونکە ئەمە تەنیا لە دیدگای هاووڵاتییان و لایەنەکانەوەیە، کە پارتی هەڵگری ئەم پەیامەیە، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی دونیاش ئەوەیان بۆ یەکلای بوەتەوە، کە سه‌نگی جەماوەری پارتی وابەستەیەیە بە کێشە نەتەوەیی، نیشتمانییەکان کە گشت مێژووی کوردی پێکهێناوە، بۆیە کادیرانی پارتی و بەتایبەت ئەوانەی لە تاراوگە دەشێت ئەو دەنگە نەتەوەییە بەجۆری بە گوێی دونیادا بدەن، کە کورد پێش هەر شتێک مەبەستیەتی ئازاد و سەربەخۆ بێت".



هەر لە چوارچێوەی نووسراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی، لەبارەی میکانیزمی چۆنییەتی کۆکردنەوەی دەنگ و دەنگدەرەوە بۆ پارتی گفتوگۆ و ڕێنمای ئیداری و فیزیکی بۆ ڕۆژانی هەڵبژاردن و ئامادەکاری خستووەتەڕوو.
bas news-
Top