مامۆستایان: دەنگ بە لیستی ١٨٤ دەدەین

 	 مامۆستایان: دەنگ بە لیستی ١٨٤ دەدەین
مامۆستایان پشتگیری لە لیستی ١٨٤ی پارتی دەکەن و باوەڕیان وایە پارتی زیاتر لە ھەموو لایەنەکانی دیکە لە خەمی باشترکردنی گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا بووە. کاندیدێکی لیستی پارتیش دەڵێ، ھەموو ھەوڵێک بۆ بەدەستھێنانی مافی مامۆستایان و فەرمانبەران دەدەین.



مامۆستا مەسعوود سندی لە سنووری پەروەردەی زاخۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەبەر چەند ھۆیەک من دەنگ بە لیستی ١٨٤ی پارتی دەدەم، ئەویش مێژووی پڕسەروەریی پارتییە لە سەرەتای دامەزرانییەوە تا ئێستا قوربانی لە پێناو دەستکەوتی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان دەدات، ئەوانەی بەدەستیش ھاتوون زۆربەیان بەرھەمی پارتین، لەبەر ئەوەش پێم وایە دەنگدان بە لیستی ١٨٤ی پارتی بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانم، تا زیاتر بە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان شاد ببین، ھیوادارین پارتی زیاتر کار بۆ چینی مامۆستایان بکات، چونکە لە ماوەکانی ڕابردوودا ھەنگاوی نا بۆ باشترکردنی گوزەرانی ھاووڵاتیان و مامۆستایان لەمەودواش زیاتر ھەنگاو بۆ باشترکردنی ژیانی مامۆستایان بنێت."



کوێستان حەسەن، وەک مامۆستایەکی شارەدێی بەحرکەی سەر بە پەروەردەی دەوروبەری ھەولێریش دەنگی بۆ لیستی پارتییە و لەم بارەیەوە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "چینی مامۆستایان، چینێکی زیندووی نێو کۆمەڵگان و لە ھەڵبژاردنەکاندا ھەڵوێستەکانی پارتییان لەبەرچاوە لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و باشترکردنی ژیانی مامۆستایان، ئەگەر خەڵکێک پێشتر گلەیی لە دواکەوتن و پاشەکەوتی مووچە بووبێت، ئەوە ھەر پارتی پێش ھەموو لایەنەکانی دیکە کاری بۆ باشترکردنی مووچەی مامۆستایان کرد، ئەوەی ھەمانە دەستکەوتی پارتییە و لە ڕۆژی ھەڵبژاردنیش دەنگم بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دەبێت."



قائید میکائیل، مامۆستای قوتابخانەی بنەڕەتیی شاخۆڵانیش پشتگیریی بۆ لیستی ١٨٤ی پارتی دەربڕی و بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک مامۆستا دەنگمان بۆ لیستی ١٨٤ی پارتییە، چونکە بە لیستی ئاشتی و ئاوەدانی دەزانین، لیستی ئامانجی دەوڵەتبوونی کوردستانە و لە ڕۆژی دەنگدان دەردەکەوێت خەڵکی کوردستان چ لیستێک ھەڵدەبژێرن و دڵنیام بە شێکی زۆری مامۆستایان دەنگیان بۆ لیستی پارتییە، لەبەر ئەوەی ھەر پارتییە مافەکانمان دابین دەکات و دەیپارێزیت."



ھندرێن لەزگین، کاندیدی ژمارەی ١٥ی لیستی ١٨٤ی پارتی لە پارێزگای دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیستی پارتی لە کارنامەکەیدا ھاتووە چی دەکات بۆ باشترکردنی گوزەرانی ھاووڵاتیان بەگشتی و فەرمانبەران بەتایبەتی، ئێمە وەک کاندیدی پارتی ئەگەر متمانەی ھاووڵاتیان بەدەست بێنین، بێگومان ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ئەوە دەبێت ژیانی خەڵکی کوردستان باشتر بکەین، چونکە بە پێی دەستوور مامۆستایان و فەرمانبەران پێویستە شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت و ناکرێت بێبەش بن لە سادەترین مافی خۆیان، کە ئەویش پێدانی مووچەیەکی شایستەیە."
kdp-
Top