ئاراس حەسۆ میرخان: پارتی لە کوردستان و تاراوگە دەنگەکانی زیاد دەکات

 	 ئاراس حەسۆ میرخان: پارتی لە کوردستان و تاراوگە دەنگەکانی زیاد دەکات
ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ خەڵكی كوردستان ڕوون بووەوە ئەگەر لایەنێكی سیاسی هەبێت هەوڵی ئەوە بدات هەرێمی كوردستان بمێنێت و كوردستان بەهێز بكات و كورد ئیرادەی خۆی هەبێت، ئەوا پارتی دیموكراتی كوردستانە، هەربۆیە لە كوردستان و تاراوگە دەنگی پارتی زیاد دەبێت و دەنگی هەموو ئەو لایەنانەش كە باسی ئەوە دەكەن دەنگی ئەوان زیاد دەبێت، كەم دەبێت.



پارتی دیموكراتی كوردستان، كە 162 كاندیدی هەیە، بە لیستی ژمارە 184 و لە ژێر دروشمی "دەستكەوتی زیاتر بۆ كوردستان" دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كردووە، كە بڕیارە ١٢ی مانگی دابێ بەڕێوە بچێت و، زۆرینەی خاڵەكانی پارتیش لە بەرنامەی ئەم جارەیدا، جەختكردنەوەیە لە بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی گەلی كورد لە عێراقدا.



د. ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "پارتی لە زۆر شتدا جیاوازە لەگەڵ لایەنەكانی دیكە، یەكەم شت لەو ماوەیەدا بۆ خەڵكی كوردستان ڕوون بووەوە ئەگەر لایەنێكی سیاسی هەبێت هەوڵی ئەوە بدات هەرێمی كوردستان بمێنێت و كوردستان بەهێز بكات و كورد ئیرادەی خۆی هەبێت، پارتی دیموكراتی كوردستانە، بەتایبەتی پاش ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بۆ خەڵك ڕوون بووەوە كە لایەنەكانی دیكە لە جیاتی ئەوەی هەوڵی ئەوە بدەن ئەو كیانە بمێنێت، زیاتر هەوڵی ئەوە دەدەن كە هەرێمی كوردستان نەمێنێت و ئێستا لە كوردستان دوو بەرە هەیە، بەرەیەك باسی كوردستانیبوون دەكەن، بەرەیەكیش باسی عێراقچییەتی دەكەن، پارتی لە بەرەی كوردستانیبوونە و سەركردایەتیی ئەو بەرەیە دەكات، هەر لەبەر ئەوە ئەو خەڵكەی باوەڕیان بە كوردستانیبوون هەیە و دەیانەوێت كوردستان بمێنێت پشتگیریی پارتی دەكەن، ئەو خەڵكەی باوەڕیشیان بە عێراقیبوون هەیە و خۆ بە بەشێك لە عێراق دەزانن ئەوانەن كە دژایەتیی پارتی دەكەن."



د. ئاراس ڕوونیشی كردەوە: "ئێمە دەزانین دەنگی پارتی چی بەسەر دێت، ڕاستە پارتی لە كەركووك بایكۆتی هەڵبژاردنی كردووە و لە مووسڵ بارودۆخەكە بە شێوەیەكی دیكەیە، بەڵام لە كوردستان و تاراوگە دەنگی پارتی زیاد دەبێت و دەنگی هەموو ئەو لایەنانەش كە باسی ئەوە دەكەن دەنگی ئەوان زیاد دەبێت، دەنگیان كەم دەبێت، پارتی دەنگی خۆی دەهێنێتەوە و لە پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەنگدەری پارتی بۆ هەموو لایەكی دەسەڵمێنێت".
kdp-
Top