قوباد تاڵەبانی هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح

 قوباد تاڵەبانی هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح
لە میانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، قوباد تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هێرشی کردە سەر بەرهەم ئەحمەد ساڵح و بەوە تۆمەتباری کرد کە دوای نەمانی پارە، لە یەکێتی جیابووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 28/4/2018، قوباد تاڵەبانی لە میانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەیدا لە هەڵەبجە و هەورامان، هێرشی کردە سەر بەرهەم ساڵح.

لەمبارەیەوە میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاوی کردووەتەوە کە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە داوە، ‌ كه‌سانێك هه‌ن هه‌تا پاره‌ هه‌بوو، له‌ناو یه‌كێتیدا بوون، بەڵام كه‌ پاره‌ نه‌ما، جیابووه‌وه ‌و ئێستاش باسی حوكمڕانی و كه‌موكوڕی ده‌كات.

هەرچەندە قوباد تاڵەبانی ناوی بەرهەم ساڵحی نەهێناوە، بەڵام بە ئاماژەدان بەوەی کە ”ئه‌و كه‌سه‌ دوو جار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جارێك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی عیراق بووه‌ و ساڵانێكیش جێگری مام جه‌لال بووه‌“، دەری خستووە کە مەبەستی بەرهەم ساڵحە.

هاوکات پرسیاری ئەوەشی لێ کردووە: ”بۆ له‌وكاتانه‌دا نه‌یتوانی چاكسازی بكات؟! بۆ ئێستا باسی چاكسازی ده‌كات؟ ئه‌و كه‌سانه‌ بێویژدانن و گه‌له‌كۆمه‌كێ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ن“.










باسنيوز
Top