بەریتانیا: لە مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبین
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ل به‌غدا و دروستبوونه‌وه‌ی متمانه به‌رز نرخاند و هیوایان خواست دیالۆگی جددیتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌بێت، به پێویستیشیان زانی دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موو لانه‌كان به‌تایبه‌تی لایه‌نی كوردی، ڕۆڵی خۆیان له دروستكردنی حكوومه‌تێكی بنكه فراواندا بینن.
شاندی میوان ئاشكرایشی كرد كه به‌ریتانیا گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكاریی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه و په‌ره‌پێدانی ئابووری و سه‌رمایه‌گوزاریدا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییە سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، پێشوازیشی له بیرۆكه‌ی گرنگیدان به بواری ئابووری دوای هه‌ڵبژاردن و سه‌قامگیریی ئاسایش له عێراق كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر ئاسانكاری و هاوكارییه‌ك له‌مباریه‌وه نیشان دا.
هاوکات به پێویستی زانی وڵاتانی هاوپه‌یمان و به‌ریتانیا هاوكار بن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕیفۆرم و چاكسازی له عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
باسنيوز
