دارایی چەند رێنماییەک بۆ مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەردەکات
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە ئاراستەی هەموو وەزارەتەکان و فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەتەکان کراوە، ئەو فەرمانبەرانەی شایستە داراییەکانی ساڵەکانی 2016-2017یان وەرنەگرتووە، لەگەڵ مووچەی مانگانە، بۆیان خەرج دەکرێتەوە و ئەوانەشی، کە لە سەرەتای ساڵی 2018 وەریان نەگرتووە، بەپێی سیستەمی هەموارکراوی پاشەکەوتی مووچە، بۆیان خەرج دەکرێتەوە.
هەر لە نووسراوەکەدا، ئاماژە بەو فەرمانبەرانەش کراوە، کە مووچە و دەرماڵەی زیادەیان بۆ خەرج کراوە و بڕیار دراوە، بە داشکاندنی بڕی زیادە خەرجکراوەکە لە رێژەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرەکە.
هەروەک لە نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، ئەو رێنماییانە، کە واژۆی رێباز حەملانی وەزیری داراییان لەسەرە، لە رۆژی 1/1/2018ـەوە حیساب دەکرێ.
باسنیوز
