لە ڕوداوێکی ھاتووچۆدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا دووانگ دیکەش بریندار بوون

لە ڕوداوێکی ھاتووچۆدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا دووانگ دیکەش بریندار بوون
لە ڕوداوێکی ھاتووچۆدا لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - وارماوە، نزیک گوندی میرەدێ، پێنج کەس گیانیان لەدەستداو دوانی دیکەش بریندار بوون.



راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ۲۷ـی نیسانی ۲۰۱٨ ، لەئەنجامی ڕوداوێکی ھاتووچۆدا لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - وارماوە، نزیک گوندی میرەدێ، پێنج کەس گیانیان لەدەستداو دوانی دیکەش بریندار بوون.



پۆلیسی سلێمانی روونی کردەووە، کە ڕوداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر و ئۆتۆمبێلێک لەجۆری نیسان دەبڵ پیک ئاب دا روویداوەو شۆفێر و چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلە پیک ئابەکە گیانیان لەدەستدا.



راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەروو، کە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە شۆفێری بارھەڵگرەکە دەستگیرکراوو پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کرایەوە، ھاوکات بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و تەرمی قوربانییەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا.



payam ner -
Top