نووسینێكی په‌رله‌مانتارێكی كورد عه‌بادی هه‌ره‌سان ده‌كات
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاشكرای كردووه كه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینێكی له‌سه‌ر سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی عه‌بادییه‌وه داوای لێكراوه ئه‌و نووسینه ڕه‌خنه‌ییه‌ی ڕهشبكاتهوه به هۆكاری ئه‌وه‌ی عه‌بادی له نووسینه‌كه نیگه‌ران بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بووه نووسینه‌كه ڕهشبكاتهوه، نووسینگه‌ی عه‌بادی په‌نایان بۆ كۆمپانیای فه‌یسبووك بردووه.
له به‌شێكی ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه"ئەو پەڕی بێ دەسەڵاتییە کاتێک نووسینگەی عه‌بادی و دارودەستەکەی پەنا بۆ فەیسبووک ببەن سکاڵا لەوێ تۆمار بکەن گوایە بابەتەکەی من بۆنی تائیفی لێدێت و فەیسبووكیش وێڕای ناردنی چەند نامەیەکی ئاگادارکردنەوە بابەتەکەشی رەشکردووەتەوە".
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ڕاشیگه‌یاندووه"لێرەوە دەڵێم ئەو تاوانانەی ئێوە ئەنجامی دەدەن لەدژی کورد ئەوە ئەوپەری تائیفی و رەگەزپهرستی و تاوانە و لێرەوە ڕوونیدهكهمهوه دەیان جاری تر تاوانەکانی ئێوە لەدژی گەلەکەم دەخەمە ڕوو کۆڵ نادەم ".
باسنيوز
