ڕووداوێكى هاتووچۆ له شاره‌زوور قوربانیی لێكه‌وته‌وه
ڕێبین حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له شاره‌زوور ڕايگه‌یاند: "كاتژمێر 10 ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی(27-4-2018) له‌سه‌ر ڕێگاى وارماوا ـ ده‌ربه‌ندیخان و له‌نزیك گوندى مره‌دێ، ڕووداوێكى هاتووچۆ له‌جۆرى پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمۆبێلێكى بارهه‌ڵگر و نیسان ده‌بڵدا ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵ گیانى له ده‌ستداوه و پێنج كه‌سی دیكه زامدار بوونه".
گوتیشی: "برینداره‌كان له دوو ئافره‌ت و دوو پیاو و منداڵێكى ته‌مه‌ن 7 مانگ پێكهاتوون و پاش چاره‌سه‌رى خێرا له به‌شی فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانیانه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى كراون بۆ چاره‌سه‌ركردن".
باسنيوز
