جه‌هه‌په و پارتی باش بەنیازن هه‌ده‌په فه‌رامۆش بكه‌ن
هه‌ریه‌ك له جه‌هه‌په و پارتی باش له توركیا، به نیازی دروستكردنی هاوپهیمانیهتییەكن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی توركیا، ده‌یانه‌وێت زۆربه‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش بخه‌نه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌وه، ته‌نیا پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) نه‌بێت.
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په و مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر سه‌رۆكی پارتی باش 3 جار یه‌كتریان بینیوه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌میان زۆر شتی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـی توركی بڵاوی كرده‌وه، ئاكشه‌نه‌ر به كلیچدارئۆغلۆی گوتووه با هاوپهیمانیهتییەك دروست بكه‌ین به‌بێ هه‌ده‌په، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په بخه‌ینه ناو هاوپهیمانیهتییهكهوه، ده‌نگی تورك و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان له ده‌ست ده‌ده‌ین.
كلیچدارئۆغلو پێی باش بووه هاوپه‌یمانی نێوان جه‌هه‌په و پارتی باش ته‌سك نه‌كرێته‌وه له دوو پارتدا، به‌ڵكو زۆربه‌ی پارته چه‌په‌كان و راستهكانیش بخه‌نه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌وه، به‌ڵام بۆ هه‌ده‌په هیچ شتێكی نه‌گوتووه و پێده‌چێت ئه‌و بێده‌نگییه‌ش ئاماژه بێت بۆ رازیبوون.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌ی (حوریه‌ت)ـدا هاتووه، كلیچدارئۆغلو و ئاكشه‌نه‌ر كاندیدی ئۆپۆزسیۆنیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دیاری كردووه، به‌ڵام نایانه‌وێت جارێ بۆ رای گشتی بڵاو بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت كلیچدارئۆغلو گوتوویه‌تی خێزانه‌كه‌شم نازانێت كێمان كاندید كردووه.
bas news-
