بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدێكی پێشمه‌رگه سه‌ردانیكردنی عه‌بادی بۆ ماڵه‌كه‌یان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه
سالار مه‌نتك برای شه‌هید عه‌قید سه‌ربه‌ست مه‌نتك كه له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری خازر شه‌هید بوو، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه داوایه‌كی حه‌یده‌ر عه‌بادییان بۆ سه‌ردانیكردنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سه‌ربه‌ست ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
له ڕوونكردنهوهكهدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست( كه‌وتووه هاتووه" بڕیاربوو ئـەمرۆ کاتژمیر(11)ی پـێشنیـوەرۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سـەردانی بنەماڵه‌ی شەهیدی فەرماندە (سه‌ربه‌ست مه‌نتك بکات بـەڵام ئێمه ئه‌و سه‌ردانه‌مان قبوڵ نه‌كرد".
ناوبراو له‌باره‌ی هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی عه‌بادی ڕایگه‌یاندووه"به‌هۆی ئه‌وه‌ی به فه‌رمانی عه‌بادی سوپای عێراق به‌هاوكاری سوپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه به خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی وه‌ك شه‌هید سه‌ربه‌ست ئازادكرابوون و داگیریان كردن بۆیه وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئه‌و سهردانیكردنهی عه‌بادیمان قبوڵ نه‌كرد".
bas news-
