حویت: عەبادی بۆ فیتنەگێڕی سەردانی كوردستانی كرد
گوتەبێژ بەناوی عەشایەرەكانی عەرەب لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رەخنەی لە سەردانەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سلێمانی و هەولێر گرت، گوتی هەوڵی فیتنەگێڕی دەدات و و ئاژاوەی تایفی دەنێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەزاحم حویت گوتەبێژ بەناوی عەشایەرەكانی عەرەب رایگەیاند كە ئەوان پێشوازی لە سەردانەكەی عەبادی بۆ كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ناكەن.
گوتیشی "ئێمەی عەرەب هاوپشتی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهیدانی پێشمەرگە رادەگەیەنین، كە رووبەڕووی تیرۆریستانی داعش و میلیشیاكانی حەشدی شیعی بەسەركردایەتی عەبادی بوونەوە و خۆیان لەم پێناوەدا فیدا كرد".
هەروەها پرۆتستۆی سەردانەكەی عەبادی كرد و رایگەیاند بۆ نانەوەی فیتنەی ئیتنی و تایفی ئەم سەردانەی كردووە، ئەو یەكەم كەسیش بوو فیتنەی لەنێوان شیعە و كورد نایەوە، كاتێ هێرشی كردە سەر كوردستان.
bas news-
