هەولێر.. بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی کۆسپی شەقامێک لادەبڕێت
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند: ”به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی له‌شه‌قامی هه‌ولێر - كه‌سنه‌زان و له‌دوای تاوتوێكردنی هۆكاری ئه‌م جه‌نجاڵییه‌ی كه له‌هه‌ندێك كاته‌كانی به‌یانیان روودەدات، ده‌ركه‌وت كه‌وا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و تاسه كۆنكریتییهیه كه ده‌وكه‌وێته ده‌روازه‌ی گەڕهكی هه‌ولێری نوێ“.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستە روو، کە له‌دوای راوێژكردن له‌گەڵ شاره‌وانی هه‌ولێر، بڕیار درا كه ئه‌م تاسه‌یه لاببرێت.
ئاشکراشی کرد، بڕیار وایه كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌م كاره بكرێت، گوتیشی: ”بۆ ئاگاداری شوفێران و هاوكاریكردنمان له‌كاتی هەڵگرتنی تاسه‌كه، كه له‌وانه‌یه هه‌ندیك كێشه بۆهاتوچۆیان دروست بكات“.
باس‌نیوز
