14 رۆژنامه‌نووسی توركیا بە حەفت ساڵ زیندانی حوكم دران
دوێنێ دادگای باڵای توركیا، دوا بڕیاری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كانی رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت) دا، كه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستگیر كراون و دادگاییه‌كه‌یان دوا ده‌كه‌وت.
به بڕیاری دادگا، 14 رۆژنامه‌نووس سزای زیندانییان بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ و 3 مانگ و 15 رۆژ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام 3 رۆژنامه‌نووس ئازاد كران.
ئه‌و 14 رۆژنامه‌نووسه، تۆمه‌تی پاڵپشتیكرنی تیرۆریستیان دراوه‌ته پاڵ، به‌وه‌ی له هه‌واڵ و نووسینه‌كانیاندا پشتگیریان له تیرۆر كردووه دژی توركیا.
رۆژنامه‌ی (فاینانشیاڵ تایمز)ی به‌ریتانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا له 24ی حوزیراندا ده‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه، بۆیه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یامێكی توندی به میدیاكانی توركیا داوه، ده‌یه‌وێت پێیان بڵێ له دژی من نووسین بڵاو بكه‌نه‌وه چاره‌نووستان وای لێ دێت.
هه‌ر له نووسینه‌كه‌ی (فاینانشیاڵ تایمز)ـی به‌ریتانیدا هاتووه، كه سه‌راح كلارك نووسیویه‌تی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت) كرا، كوده‌تایه‌ك بوو به‌سه‌ر میدیای توركیادا.
باسنيوز
