رێگایەکی سەرەکیی نێوان هەولێر و دهۆک دادەخرێت

 رێگایەکی سەرەکیی نێوان هەولێر و دهۆک دادەخرێت
رێگایەکی سەرەکیی نێوان هەردوو شاری هەولێر و دهۆک دادەخرێت و پۆلیسی هاتوچۆ هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

مقەدەم ئازاد تەها، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک رايگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە 29/4/2018zـەوە تا رۆژی 3/5/2018 رێگای سەرەکیی هەولێر- دارەشەکران- روڤیا- دهۆک دادەخرێت.

ئازاد تەها هەروەها رایەگیاند، کە لە ماوەی ئەو پێنج رۆژەدا، کە بە مەبەستی چاککردنەوە رێگاکە دادەخرێت، هاووڵاتییان دەتوانن بەڕێگای کۆنی هەولێر- کەڵەک- بەردەڕەش- دهۆک هاتوچۆ بکەن.








باسنيوز
Top