كەسوكاری ئەنفالكراوان: لیستی 184ـی پارتی هی شەهیدان و ئەنفالكراوانه بۆیە دەنگی پێدهدهین
پەری محێدین، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وەكوو كەسوكاری ئەنفالكراوێك كە باوكمە، پاڵپشتیی خۆم بۆ لیستی ژمارە 184ی پارتی دووپات دەكەمەوە، چونكە تاكە لیستە بەرگری لە مافی كەسوكاری ئەنفالەكان دەكات و داكۆكی لەو دەستكەوتانە دەكات كە كەسوكارمان لە پێناویاندا ئەنفال و شەهید بوونە".
نزار شەریف، كەسوكاری ئەنفال، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان روونی كردەوە: "ئامادەم دەنگ بە لیستی ژمارە 184 بدەم، داوایش لە كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكەم دەنگ بەو لیستە بدەن، چونكە لیستی خوێنی شەهیدان و ئەنفالكراوان و پێكەوەژیانە، ئامادەین جارێكی دیكەیش قوربانی لە پێناو سەرخستنی لیستی پارتیدا بدەین".
كەمال رهەم، كە باوك و برایەكی ئەنفالن و خۆیشی پێشمەرگەیە لە سحێلا، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا: "لیستی 184، لیستی شەهید و ئەنفالكراوانە، لیستی پێشمەرگە قارەمانەكانە، لیستی داستانی پردێ و سحێلایە، لیستی پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كوردە، بۆیە دەنگی پێ دەدەین، داوایش لە هەموو كەسوكاری ئەنفالكراوان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم، دەنگ بەو لیستە بدەن، چونكە سەركەوتنی لیستی پارتی، سەركەوتنی كوردستانە".
شەمسەددین ساڵحیش، وەكوو كوڕە ئەنفالكراوێك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "دەنگی من بۆ لیستی پارتییە و هەموو كەسوكاری ئەنفال و شەهیدەكانیش دەنگ بەو لیستە دەدەن، چونكە تاكە لیستە كە بەرگری لە مافی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكات و، ماف و ئیمتیازاتی ئێمە بە دەست بهێنێت".
خاتوون زكری، كە زیاتر لە 10 كەسوكاری ئەنفالن، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "من جگە لە ئەنفالكراوەكان، چەندین كەسوكاریشم شەهیدن، ئەوەیش هەموو بۆ ئەوە بووە كە گەلی كورد بە ئازادانە بژیت، لیستی پارتی، لیستی شەهیدان و ئەنفالكراوانە، تاكە لیستە كە بەرگری لە مافی كەسوكاری ئەنفالكراوان و شەهیدان بكات، بۆیە دەنگی ئێمە بۆ ئەو لیستەیە".
kdp-
