محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود: ڕیفراندۆم تاپۆیه‌كی ڕه‌شه و له گیرفانی هه‌موو كوردێكدایه
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم قسەیکردووە و گوتوویەتی: "ئێمه ڕیفراندۆممان كرد، تاوەکو بزانین میلـلهتهكهمان چی ده‌وێت؟ ئه‌وه‌بوو له ٩٢%ی زیاتر ده‌نگیان به به‌ڵێ دا، وتمان به‌و جۆره گفتۆگۆ له‌سه‌ر خواستی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌ڵام وادیاربوو چ ئه‌وان و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش ئه‌وانه‌ی باسی دیموكراسی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ڕازی نه‌بوون بڵێین چیمان ده‌وێت و گه‌له‌كۆمه‌یان له هه‌موو لایه‌كه‌وه لێ‌کردین".
بە گرنگییەوە باسی پرۆسەی ریفراندۆم دەکات، کەوا بابه‌تی ڕیفراندۆم له مێژوودا شتێكی گرنگ بووه و له پێشووتردا نه‌بووه و قه‌تیش دووباره نابێته‌وه، هه‌تا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش نه‌یانتوانی خۆیان بگرن له به‌رده‌م ڕیفراندۆمدا و ئاخیر ڕۆژ هه‌موویان چونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگیان دا، هەروەها ئەنجامی ریفراندۆمیش بە تاپۆ ناودەبات و دەڵێت: "ڕیفراندۆم تاپۆیه‌كی ڕه‌شه و له گیرفانی هه‌موو كوردێكدایه، بۆ هه‌ركات پێویست بوو هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه، ئێستاش ده‌مانه‌وێت به هێزه‌وه بۆ به ده‌ستهێنانی مافه دهستوررییهكانمان له به‌غداد بین".
بۆ دەنگی ئەمەریکا، محەمەدی حاجی مەحموود ئەوەشی گوتووە، گەر ڕیفراندۆم بكرایه و نه‌كرایه، ئه‌وان په‌لاماری كه‌ركووك و دووزیان ده‌دا، "دوای ئه‌وه خۆ ڕیفراندۆم له عه‌فرین نه‌كراوه، له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لاماریان داوه و كه‌سیش قسه ناكات، ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌و جۆره باسی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر قسه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ر سندوقی ده‌نگدانیان بۆ لێ بده‌یته‌وه خۆیان شه‌رم بكه‌ن، لە ڕۆژی ڕیفراندۆم خۆیان هاتنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و په‌نجه‌یان كرد به مهرهكهبهكهدا و ده‌نگیان دا".
ده‌شڵێت: من له پێناو میلـله‌ته‌كه‌ی خۆمدا مردنم هه‌ڵبژاردووه، نه‌ك دادگایی كردن، له پێناو ڕیفراندۆمدا ئاماده‌م ده‌یان جار دادگایی بكرێم، ئه‌گه‌ر ئێستاش ریفراندۆم بكرێته‌وه ده جاری تر ده‌نگی بۆ ده‌ده‌م، چونكه به مافی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانم، هه‌ر میلله‌تێك ده‌وڵه‌تی نه‌بێت خۆشی نه‌بێت باشتره.
kdp-
