فراکسیۆنی پارتی داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ده‌كات

فراکسیۆنی پارتی داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ده‌كات
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، داوای پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە دەکات.

لە یاداشتەکەی فراکسیۆنی پارتی-دا هاتووە، بەپێی بڕگەی (ب) لە ماددەی 47 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەسەڵات دراوەتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە لەکاتی پشووی خوولەکانی گرێدان، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت.

فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، "بەپشتبەستن بەو دەقە و بەهۆی ئەو کارەساتە گەورەیەی لە 16ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دواتر بەسەر کوردستاندا هات، کە بەهۆیەوە بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان لەدەستدرا و خەڵکی سنوورەکەش رووبەڕووی تاوانی گەورە بوونەوە و ئاوارەبوون، داواتان لێدەکەین بڕیاربدەن بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دوایی ".

فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، "پێشتر هەوڵیانداوە بەپێی بڕگەی 1ی ماددەی 47 لیژنەکە پێکبهێنرێت بەڵام پێکنەهێنراوە، ئێستاش پێکهێنانی ئەو لیژنەیە بووەتە "خواستی زۆر لە هێز و لایەنەکان و خەڵکی کوردستان".
kdp-
Top