هێرشكردنە سەر پێكهاتەی توركمان لە كەركووك پەرە دەستێنێت
ئایدن مەعرووف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی توركمانی عێراق، لە لێدوانێكدا رای گەیاند: "داوی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر هێرشەکان بۆ سەر پێكهاتەی توركمانی زیاتر بوون و دوای ساڵی 2003ەوە بە شێوازی جیاواز لە ناوچە جیاوازەكان هێرش كراوەتە سەر پێكهاتەی توركمانی".
ئایدن مەعروف، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان، باسی لەوەش کرد: "توركمانەكان پێكهاتەیەكی گرنگی عێراقن و كەركووكیش بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەی كە هەیەتی چاوی زیاتری لایەنە گەورەكانی عێراقی لەسەرە، بەتایبەت نەتەوە و پێكهاتەی جیاواز لەو شارەدا ژیاون".
ئەو بەرپرسەی بەرەی توركمانی پێی وایە: "بەهۆی نەبوونی هێزێكی تایبەت و لاوازبوونیان لەم ماوانەی دواییدا، توركمانەكان بوونەتە ئامانجی هێرشەكان و داوای گەڕانەوەی متمانەش لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكان لەو شارەدا دەکات".
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە كەركووك، كاندیدانی توركمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامانج كراون و دوێنێ سێشەممە 24/4/2018 هێرش كرایە سەر ماڵی "عەمار كەهیە" كاندیدی بەرەی توركمانی و بووە هۆی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی 7 كەسی دیكە".
باسنيوز
