گۆرانیبێژێكی كورد و سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی توركیا دەبێتە شەڕیان
مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر سه‌رۆكی پارتی باشی توركیا، كە به سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ئۆپۆزسیۆن دەناسرێ، ڕەخنەی لەو گۆرانیبێژانە گرتووە كە پشتیوانی ئەردۆغانیان كردووە لە داگیركردنی عەفریندا، بەم هۆیەوە عەلی شان گۆرانیبێژی كورد وه‌ڵامی داوەتەوە.
عه‌لی شان كه گۆرانیبێژێكی كورده و به توركی گۆرانی دەڵێ، دوێنێ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له توركیا، هێرشی كرده سه‌ر ئاكشه‌نه‌ر و پێی گوت "ئه‌گه‌ر تۆ هاتیته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌وكات ناسنامه‌ی توركیامان لێ وه‌ربگره‌وه و نامانه‌وێت".
عه‌لی شان، یه‌كێك بوو له‌و گۆرانیبێژانه‌ی هاوتا له‌گه‌ڵ ئیبراهیم تاتلیساس و چه‌ند گۆرانیبێژێكی تری توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان چوونه سه‌ر سنووری هه‌تای و گۆرانی‌یان بۆ سه‌ربازانی توركیا چڕی و پشتگیریان كرد له داگیركردنی عه‌فریندا.
ئه‌و پێیوایه هیچ تاوانێكی نه‌كردووه كە چووه‌ته سه‌ر سنووری هه‌تای، چونكه ئه‌ركی ئه‌وانه پشتگیری له سه‌ربازی توركیا بكه‌ن دژی یه‌په‌گه و ده‌شڵێ "سه‌ربازه‌كانمان چوونه شه‌ڕ و سنووره‌كانمان له تیرۆر پاك ده‌كه‌نه‌وه، ئیتر بۆچی ئه‌مه تاوان بێت".
عه‌لی شان، له ساڵی 1976 له به‌ی ئۆغلو له ئیسته‌نبۆڵ له‌دایك بووه، ئه‌و دایك و باوكی كوردن و چه‌ندین جار ئه‌و راستییه‌ی له میدیاكانی توركیادا دووپات كردووەتەوە، بەڵام زمانی كوردی نازانێت، هۆكاره‌كه‌شی ده‌خاته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی پێشووتری توركیا، به‌وه‌ی رێگه‌ی نه‌داوه كورده‌كان به زمانی خۆیان قسه بكه‌ن.
bas news-
