ئاگرێک لە بازاڕی شاری سۆران کەوتەوە

ئاگرێک لە بازاڕی شاری سۆران کەوتەوە


ئاگرێک لە بازاڕی سەرەکیی شاری سۆران کەوتەوە و دوکانێک سووتا و چەند کارمەندێکی بەرگریی شارستانییش زامداربوون.



رائید بەیار باڵەکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سیشەممە (24-4-2018) كارمه‌ندانی بنکەی بەرگریی شارستانیی سۆران، کۆنتڕۆڵی لەسەر رووداوێکی ئاگر کرد لەبازاڕی سۆران، کە بووە هۆی سووتانی دوکانی هاووڵاتیەک كه‌ زیانی زۆری ماددی بەرکەوت".



گوتیشی: "بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هۆكاری ئاگره‌كه‌ شۆرتی کارەبا بووە".



ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ لە ڕووداوه‌كه‌ دووکارمەندی بەرگریی شارستانی بەهۆی چری دوکەڵی دووکانەکە زامداربوونه‌ و به‌ زووترین كات گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌ر كراون.
bas news-
Top