هاتوچۆی هەولێر ریكلامى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن لێ ده‌كاته‌وه
فاڵ حاجى، گوته‌بێژى پۆلیسی هاتوچۆى هه‌ولێر، رایگەیاند:“ هه‌موو ئه‌و وێنه و پۆستهراتانهى له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا بوونه‌ته هۆی شێواندنى هێماكانى هاتوچۆ یان راسته‌وخۆ لابراون، یاخود په‌یوه‌ندی به كه‌س و قه‌واره‌كانه‌وه كراوه بۆ لابردنیان“.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستە روو، خۆشبه‌ختانه دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى كاندید و قه‌واره سیاسییه‌كان راسته‌وخۆ ریكلامى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن له شوێنه نایاساییه‌كان لابراون، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ سكاڵایه‌كى یاسایی تۆمار بكه‌ن.
ئاشکراشی، کە له‌ناو سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر رووبه‌ڕووى هیچ گرفتێكى گه‌روه نه‌بوونه‌ته‌وه، هه‌ر حاڵه‌تێكى نائاسایی بینرا بێت، یان راسته‌وخۆ لابراوه، یاخود كاندید و قه‌واره‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ لێكردنه‌وه و لابردنى پۆسته‌ره‌كه.
لە هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا كه ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستى پێكردووه، كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له شاره جیاوازه‌كان به‌هۆى هه‌ڵواسینى وێنهكانیانهوه به‌شێك له هێماكانى هاتوچۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كار هێناوه.
باس‌نیوز
