كاندیدێكى دیكه‌ى عه‌ره‌ب له كه‌ركووك كشایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ڕای گه‌یاند، (سائیر عه‌بوڵڵا قه‌ره‌غولى) كاندید له‌سه‌ر لیستى (باب عه‌ره‌ب) بڕیارى دا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه بڕیاره له 12/ 5/ 2018 ئه‌نجام بدرێت، بكشێته‌وه".
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردووش، (خوزه‌یر عه‌باس عوبێدی)، له‌سه‌ر لیستى (نیشتمانى) له پارێزگاى كه‌ركووك، بڕیارى كشانه‌وه‌ى دا.
دوێنێ مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان له په‌یامێكدا بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق، داواى كرد كۆتایی به‌و عه‌سكه‌رتارییه‌ته‌ى كه‌ركووك و خانه‌قین بهێنێت، كه میلیشیاكانى سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبى له‌دواى خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه دروستیان كردووه.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
