سلێمانی کەرنەڤاڵێک بۆ پێشوازیکردن لە حەیدەر عەبادی ئەنجام دەدات

 سلێمانی کەرنەڤاڵێک بۆ پێشوازیکردن لە حەیدەر عەبادی ئەنجام دەدات
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 25/4/2018، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ھاوکات سەرۆکی ھاوپەیمانیی (نەسڕ)ە، بە مەبەستی بانگەشەی ھەڵبژاردن، بچێتە سلێمانی.


ئیبراھیم ڕەشید، گوتەبێژی هاوپەیمانیی (ئەلنەسڕ) لە سلێمانی کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات، ڕایگەیاند، کۆتایی ئەم ھەفتەیە حەیدەر عەبادی، بە مەبەستی ناساندنی هاوپەیمانییەکەی، سەردانی شاری سلێمانی دەکات.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەوان ئامادەکارییان بۆ چوونی عەبادی بۆ سلێمانی کردووە و ھۆڵێکیان دابینکردووە بۆ ئەوەی کەرنەڤاڵی ناساندنی لیستی (ئەلنەسڕ) ئەنجام بدەن.

بە گوتەی ئیبراهیم رەشید، حەیدەر عەبادی، وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شاری سلێمانی ناکات، بەڵکو ”دەیەوێ لیستەکەی بە خەڵکی بناسێنێت، چونکە ئەو لیستە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات“.

ڕوونیشی کردەوە کە لە سنووری سلێمانی، 9 کەس لەسەر لیستەکەی عەبادی خۆیان کاندید کردووە کە 3 ژن و 6 پیاون و لە نێویاندا عەرەبێک و تورکمانێک هەیە و 7 کاندیدەکەی دیکەش کوردن.








باسنیوز
Top