پۆلیسی هەولێر گرتەی دوو تۆمەتباری لەکاتی دزیکرن بڵاو کردەوە

پۆلیسی هەولێر گرتەی دوو تۆمەتباری لەکاتی دزیکرن بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاو کردووەتەوە و داوای زانیاری کردووە.



ئەمڕۆ سێشەممە 24\4\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی دوو تۆمەتباری بڵاو کردووەتەوە، کە لە دوکانێکی ئاڵوگۆری دراو، بڕێک پارە دەدزن.



لە گرتەکەدا، پیاوێک و ئافرەتێک بە مەبەستی پارە گۆڕینەوە، سەردانی دوکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن، بەشێوەیەکی تەڕدەستی، پیاوەکە بڕێک پارە دەبات،

پۆلیسی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو: ”ئەم دوو کەسە داواکراون لەلایەن پۆلیسی هەولێر، تکایە هەر کەسێک زانیاری لەبارەیانەوە هەیە، ئاگادارمان بکاتەوە یاخود پەیوەندی بکات بەژمارە (066134)“.











باسنيوز
Top