قایمقامی هەڵەبجە: حكوومه‌تی عێراق دان بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا دەنێت
نوخشه ناسیح، قایمقامی قەزای ناوه‌ندیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ 24/4/2018 ، ڕایگه‌یاند: "نووسراوێكمان له نووسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی عێراقه‌وه پێگه‌یشتووه، كه بۆ بهرێوهبهرێتیی گشتیی جه‌وازاتی عێراقی نووسیویەتی و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه كراوه‌ته‌وه".
قایمقامی قەزای ناوەندیی پارێزگای هەڵەبجە ڕوونیشی كردووه: "ئه‌م بڕیاره ئه‌و قسانه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، كه ده‌گوترێت حكوومه‌تی عێراقی ئیعتراف به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ناكات و تێیدا ئاماژه به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كراوه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا دڵنیامان ده‌كاته‌وه، كه هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه".
گوتیشی: "له هه‌ڵه‌بجه بنكه‌ی ناسنامه‌مان هه‌یه و ده‌توانین له‌سه‌ر توانای ئه‌و كارماند و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه هه‌یه، ئه‌و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه دروست بكه‌ین و ئاماده‌كاریشمان بۆ كردووه".
باس‌نیوز
