پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەغدا دەکات

 پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەغدا دەکات
شاندێکی پارێزگای سلێمانی بە سەرۆکایەتیی پارێزگار، سەردانی شاری بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.



بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە، کە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، کە لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتووە، سەرۆکایەتیی دەکات، رۆژی سێشەممە 24/4/2018 دەچێتە عێراق.



میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە شاندەکەی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕووی هاووڵاتییان و جموجۆڵە بازرگانییەکان، دەکات.








باسنيوز
Top