ئهنجومهنى وهزیران له ساڵیادی بۆردومانى قەڵادزێدا پەیامێکی بڵاو کردەوە
لە بەشێک لە پەیامەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە: " ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی کاریگەری و ئاسەوارە نەرێنییەکانی دەیان ساڵەی سیاسەتی وێرانکردن و بە سووتماککردنی کوردستان لەسەر دەستی ڕژێمە ستەمکارەکانی عێراق، لە هەموو لایەنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی و فەرهەنگییەکانەوە، لە پلان و کارە هەرە لە پێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە".
وێنەیەک لەو پەیامە بۆ ئاژانسی (باسنیوز) نێردراوە.
دەقی پەیامەکە:
ئەمڕۆ چل و چوار ساڵ بەسەر بۆمبارانکردنی شاری خۆڕاگرى قەڵادزێ لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقدا تێدەپەڕێت کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان ڕۆڵەی كوردستان، وێڕای بە ئامانجگرتنی زانکۆی سلێمانی کە ئەو دەمە لە سەروەختی شۆڕشی ئەیلوولدا شاری قەڵادزێی ئازاد لە ئامێزی گرتبوو.
ڕژێم ئهو ڕۆژه ڕهشترین ڕق و قینى خۆى بهسهر قهڵادزێدا باراند و ویستى بهتهواوى شار و ئیرادهى گهلى كوردستان لهناو بهرێت، بهڵام ئەوەی ئاکامی تیاچوون بوو، ستەمکاران و مەرگدۆستانی ئەو ڕژێمە بوو کە کوردستانی خستبووە بەر شاڵاوی بۆمباران و کیمیاباران و سووتاندن و ڕاگواستنی زۆرەملێ. قەڵادزێ و شار و گوندەکانمان بە سەربەرزی و خۆڕاگرى مانەوە و ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانکردنەوە و شارستانیی گەلەکەمان سەرکەوت، ئێستاش لەجێی زانکۆیەکی شەهید، کوردستانیان خاوەنی دەیان زانکۆی سەردەمیانەن.
ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی کاریگەری و ئاسەوارە نەرێنییەکانی دەیان ساڵەی سیاسەتی وێرانکردن و بە سووتماککردنی کوردستان لەسەر دەستی ڕژێمە ستەمکارەکانی عێراق، لە هەموو لایەنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونی و فەرهەنگییەکانەوە، لە پلان و کارە هەرە لە پێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و له ههموو ڕوویهكهوه كارى بۆ دهكات.
لهم یادهدا، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بۆمبارانی ساڵی ١٩٧٤ و ڕاپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی ١٩٨٢ی قەڵادزێی خۆڕاگر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان
24/4/2018
باسنیوز
