کۆمەڵەی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان: شێوازی بانگه‌شه نه‌شیاوه و نه‌وه‌یه‌كی جنێوفرۆشی هێناوه‌ته‌كایه‌وه
به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی گه‌رمیان، هۆشداری ده‌دا كه گرتنبه‌ری شێوازی بانگه‌شه له‌گه‌رمیان و هه‌رێمی كوردستان، لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
عه‌باس مه‌حمود، لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: “ئه‌و شێوازی بانگه‌شه‌كردنه‌ی كه له سنووری گه‌رمیان و هه‌رێمی كوردستاندا گیراوەته‌به‌ر، له رووی سایكۆڵۆژیه‌وه له‌هه‌موو دنیا به‌شێوازی كوردستان بانگه‌شه به‌رێوه ناچێ، شێوازی بانگه‌شه‌كردن له‌دنیا له سه‌ر شێوازی په‌یڕەو پڕۆگرام و پرۆژه‌ی كاندید بەڕێوه ده‌چێ نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای دروستكردنی په‌یجی ساخته و جنێودان به‌ده‌وروبه‌ر“.
لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە به‌هۆی بانگه‌شه‌وه، نه‌وه‌یه‌كی جنیۆفرۆش، تۆمه‌تبه‌خش و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر په‌یدابووه، بۆیه ئه‌و كه‌شه‌ی كه بۆبانگه‌شه هاتووەته كایه‌ی زۆر نه‌شیاوه و لێكه‌وته‌ی خراپی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی لێكه‌وتووەته‌وه.
ئاشکراشی کرد، کە به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره بانگه‌شه‌یە ده‌بێته هۆكاری دروستكردنی كه‌سایه‌تی تێكشكاو، كه ره‌ش و سپی، باش و خراپ به‌یه‌كه‌وه ببینێ، لێكه‌وته‌كانی ده‌بێته هۆی تێكچووی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌مانی متمانه و رێز له كۆمه‌ڵگە، چونكه كاتێك جنێو یاخود قسه‌ی ناشرینی زمانی بازاڕ له تیڤییه‌كانه‌وه به ئاسانی و ئاسایی په‌خش ده‌كرێت، به‌ئاسانی ده‌گواسترێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگە، چونكه تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی زیاتر كاره خراپه‌كان وه‌رده‌گرێ بۆ لاسایی كردنه‌وه.
bas news-
