ھەموو کارتەکانی دەنگدان گەڕێندراونەتەوە مەخموور

ھەموو کارتەکانی دەنگدان گەڕێندراونەتەوە مەخموور
کۆمسیۆن ھەموو کارتەکانی دەنگدانی سنووری قەزای مەخمووری گەڕاندووتەوە سنووری ئیدارەی مەخموور و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، پێویستە ھاووڵاتیان بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نوێ سەردانی بنکەی کۆمسیۆن بکەن.



حەیدەر شێخ کەمال، کارگێڕی لقی ٢٣ی مەخمووری پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھەموو کارتە نوێکانی سنووری قەزای مەخمووری گەڕاندووتەوە سنوورەکە و ڕۆژانە ھاووڵاتیان، ئەوانەی بەشداریی پڕۆسەی بایۆمەتریان کردووە، دەتوانن سەردانی بنکەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان بکەن، چونکە ماوەیەکی زۆر کەم لەبەردەم دەنگدەراندا ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان و بەبێ کارتی نوێش مافی دەنگدانیان نابێت لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری داھاتوودا."



بەرپرسەکەی پارتی لە مەخموور ڕوونی کردەوە: "لە کۆی ١٣ ھەزار کارتی نوێی دەنگدان نیوەی دەنگدەران کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، بەشێک لە دەنگدەران بە ھۆی چەندین جار سەردانیکردن کارتەکانیان نەگەڕابووەوە، دەبێ بچنەوە بنکەی کۆمسیۆن، چونکە ھەموو کارتەکان ئێستا ئامادەن بۆ وەرگرتنەوە."



حەیدەر شێخ کەمال دەشڵێ: "ئێمە وەک پارتی تەنیا خەڵکی خۆمان ھان داوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکان و لە گوێڕ موختاری یەک دوو گوند بۆ ئاسانکاریی خەڵک سەردانی بارەگای ئێمەیان کردووە و ئاسانکاریمان بۆ کردوون، ئەویش تەنیا وەک ھاوکاری."
kdp-
Top