د. عەلی تەتەر: دەنگی زاخۆ بۆ پارتییە
د. عەلی تەتەر لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەسەر ئاستی بازنەکان پارتی خۆی ئامادە کردووە و لیژنە پەیوەندییدارەکان کاری خۆیان دەکەن و سمینار و کاری پێویست بە هەڵبژاردنەکان بەردەوام کاری خۆیان دەکەن."
گوتیشی: "ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین خەڵک زیاتر بەرەو سندووقەکانی دەنگدان بچن و ڕۆژانە سیمینار و کاری پارتایەتی دێتە کردن و سەردانی گەڕەکەکان و کەسایەتییەکان بەردەوامن و کاندیدەکانیشمان بەردەوام لە بانگەشەدان بۆ ئەوەی دەنگی زیاتر بەدەست بێنن."
زاخۆ بە دڵی پارتی دەمێنێتەوە
زاخۆ بە دڵی پارتی ناسراوە، ئایا هەر دڵی پارتی دەمێنێتەوە، یان نا؟ تەتەر بە ڕوونی گوتی: "زاخۆ هەمیشە دڵی پارتییە و تا ئێستا بە دڵی پارتی ماوەتەوە."
تەتەر دەڵێ: "هەندێک کێشەی تەکنیکی بۆ دانەوەی کارتی دەنگدەران هەیە و پێ دەچێت هەندێک کەس بێبەش بن لە مافی دەنگدان، ئەگەرنا جەماوەری پارتی هەمان دەنگی جارانە و هەمان ڕەنگیشە و بە پشتڕاستییەوە دەڵێم، جەماوەری پارتی وەک جارانە و زیاتریش بووە."
زاخۆ خاوەنی زۆرترین شەهیدە... دەنگیان بۆ لیستی ١٨٤ـە
تەتەر گوتی: "ئەگەر خەڵکێکی تووڕەش هەبێت، بەڵام لە ڕۆژی دەنگداندا خەڵکی زاخۆ ڕووح و دڵ و گیانیان بۆ ڕێبازەکەیانە و ئینجا چۆن دەنگی پێ نادەن."
تەتەر ئەوەیشی نەشاردەوە: "زاخۆ یەکەمین قەزایە بە دانی شەهیدان لەسەر ئاستی کوردستان، هیچ قەزایەک بەقەد زاخۆ شەهیدی نەداوە، ئەوەی شەهیدی دابێت گومانی تێدا نییە دەنگیش دەدات."
لایەنە نوێکان کارتێکەرییان لەسەر دەنگی پارتی نابێت
دەربارەی ئەوەی کە ئێستا هەندێک لایەنێ نوێ هەن، ئایا کارتێکەریان لەسەر دەنگی پارتی دەبێت؟ تەتەر گوتی: "نا، نەخێر. ئەم لایانانە بە هیچ شێوەیەک کارتێکەرییان لەسەر دەنگی پارتی نابێت، ئەوان دەنگی ناڕازییەکانی لایەنەکانی دیکە، هەمان ئەو حزبانە دەبەن، کە پێێشتر لەنێویاندا بوون."
kdp-
