وەفدى زانستیى فینلەندا زانکۆکانى دهۆکی بەسەر کردەوە

 وەفدى زانستیى فینلەندا زانکۆکانى دهۆکی بەسەر کردەوە
وەفدێکی زانستیی فینلەندا، زانکۆکانی شاری دهۆکی بەسەر کردەوە و دیدارێکی زانستییان ئەنجام دا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوە داوە، کە لەچوارچێوەى دیدار و بەسەرکردنەوە زانستییەکانى وەفدى پەروەردە و خوێندنى باڵاى فینلەندا، کە لەسەر بانگهێشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، چەند ڕۆژێکە لەهەرێمى کوردستانن، ئەمڕۆ دوشەممە، 23\4\2018، وەفدەکە بەسەرۆکایەتیى کارل هۆلم، ڕاویژکارى هەڵسەنگاندن لە ناوەندى هەڵسەنگاندنى پەروەردە و خوێندن لە فینلەندا سەردانى زانکۆکانى دهۆک و پۆلیتەکنیکى دهۆکیان کرد، و دیدارى زانستییان لەگەڵ هەریەک لە زانکۆى دهۆک و زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک ئەنجام دا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەو دیدارە زانستییە جیایانەدا کە تەواوى ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆى دهۆک بەسەرۆکایەتى د.موسڵح دهۆکى، سەرۆکى زانکۆى دهۆک، و ئەنجومەنى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک بەسەرۆکایەتیى د. عەدنان محسن، ئامادەیبوون، لەدوو سیمینارى جیادا لەبارەى مێژوى دامەزراندنى زانکۆکانیان و کارو پڕۆژە و بەرنامەى زانستییان بۆ ئێستاو داهاتوو کە یەکەمیان لەلایەن زانکۆى دهۆک، و سیمینارى دووەم لەلایەن زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک پێشکەش کران.

هەر لەو دیدارە زانسیتانەدا، لەهەردوو زانکۆى دهۆک و زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک، کارل هۆلم، ڕاویژکارى هەڵسەنگاندن لە ناوەندى هەڵسەنگاندنى پەروەردە و خوێندن لە فینلەندا لە سمینارێکدا کورتەیەکى لە بوارى خوێندنى باڵا و پەروەردەى فنلاند باسکرد.

لە چەند مانگى ڕابردوودا، لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وەفدێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى سەردانى وڵاتى فینلەندیان کرد و، پڕۆژەکیان پێشکەش بەو وڵاتە کرد تا لە کوردستانەوە کارەکانیان دەست پێ بکەن.















باسنيوز
Top