لە ورمێ پێنج بەندکراوی کورد لەسێدارە دران

 لە ورمێ پێنج بەندکراوی کورد لەسێدارە دران
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە حوکمی سێدارەی 5 هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی انوەندیی ورمێ بەڕێوە چووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/4/22 حوکمی سێدارەی 5 هاووڵاتیی کورد کە هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەسیان بە ناوەکانی "تەیب شێخ‌نەژاد موکری" تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی شنۆ و "قادر محەمەد حەسەن" خەڵکی ورمێ ئاشکرا بووە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ بەڕێوە چووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەک لەنێو گرتووخانەی شاری ورمێوە، ئەو ٥ کەسە بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لە ساڵی 2017دا حوکمی سێدارەی 112 هاووڵاتیی کورد لە ئێران جێبەجێ کراوە کە دەکاتە 23٪ کۆی ئەو کەسانەی کە لە ئێران لەسێدارە دراون.










باسنيوز
Top