پەرلەمانتارێک: بەشێك لە فراكسیۆنەكان بە كردەوە لەبەردەم پرۆژە یاسای چاكسازیدا ڕێگرن
نازم هەركی، لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێدا جەختی لەسەر هەوڵەكانی فراكسیۆنەكەیان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای چاكسازیی لە پەرلەمان کردەوە و گوتی: "پڕۆژە یاساكە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانە و بە جێبەجێكردنی زۆرێك لە قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان وەك نەهێشتنی سیستەمی پاشەكەت، وەرگرتنەوەی پاشەكەوتی مووچە، نەهێشتنی دوو مووچەیی و بندیوار، چاكسازی لە خانەنشینانی پلە تایبەتەكان، هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی نایاسایی، پاككردنەوەی لیستی شەهیدان و چەندین چاكسازیی دیكە چارەسەر دەکرێن".
نازم هەركی، رەخنە لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێت و رای دەگەێنێت لایەنە سیاسییەكان و پەرلەمانتارانی لایەنەكانی دیكە تەنیا لەڕێگەی راگەیاندنەكانەوە باس لە گەندەڵی دەكەن و ئەوان راستگۆ نین و نایانەوێت گەندەڵی چارەسەر بكرێت، بە پێچەوانەوە دەیانەوێت چاكسای نەكرێت".
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "فراكسیۆنی پارتی سوورە لەسەر تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە و بە كرداریش هەنگاوی جیدی بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاووڵاتیان دەنێت، هەرچەند پەرلەمان لە پشوو دایە، بەڵام داوای كۆبوونەوەیەكی نائاساییمان كردووە و فراكسیۆنەكانی دیكەش لەبەردەم ئەركێكی مێژوویی و ئەخلاقیدان".
باسنيوز
